وتەبێژی سوپای ئێران: ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانمان دژی ئەمریكا راگرت
لازیا عەلی
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئێران وەك وەڵامێك بۆ راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكا لە دوو شەوی رابردوودا، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانیان راگرت.
هاوكات میدیا ئەمریكییەكان ئاشكرایان کرد كە دۆناڵد ترەمپ لە ترسی كەمبوونەوەی موشەكی پاتریۆت بڕیاری داوە هێرشەكان پەرە پێ نەدات.
وتەبێژی سوپای ئێران ئاماژەی بەوە كرد، كە ستراتیژی وڵاتەكەی لەم قۆناغەی شەڕدا تەنها وەڵامدانەوەی هاوشێوە بووە، هەر بۆیە دوای ئەوەی ئەمریكا بۆردومانەكانی راگرت، تارانیش بڕیاری دا ئۆپراسیۆنەكانی دژی بنكەكانی ئەمریكا بوەستێنێت.
لەلایەكی ترەوە، چەند دەزگایەكی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، كە دۆناڵد ترەمپ لەم قۆناغەدا بڕیاری داوە هێرشە سەربازییەكان بۆ سەر ئێران بوەستێنێت.
بەپێی راپۆرتەكان، ئەم بڕیارەی ترەمپ رۆژی هەینی و دوای ئەوە هات كە لێپرسراوانی سەربازیی وڵاتەكەی نیگەرانییان دەربڕی لە كەمبوونەوەی كۆگاكانی موشەكی بەرگریی پاتریۆت


