میدیای ئیسرائیل: ئەمریكا ژمارەی فرۆكەكانی لە فرۆكەخانەی بنگۆریۆن كەمدەكاتەوە
ئاکام
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمریكا دەستیكردووە بە كەمكردنەوەی ژمارەی فرۆكە و پشتیوانی لۆجستی خۆی لە فرۆكەخانەی بنگۆریۆنی ئیسرائیل.
كەناڵی ئای 24 نیوزی ئیسرائیل لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی فڕۆكەخانەكە و دابینكردنی شوێنی زیاتر بۆ فڕۆكەكان و زیادبوونی گەشتەكان لە وەرزی هاویندا، ئەمریكا فرۆكە و پشتیوانی لۆجستی لە فرۆكەخانەی بنگۆریۆنی ئیسرائیل كەمدەكاتەوە.
رۆژنامەی هارتسی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، 75 فرۆكەی ئەمریكا لە فرۆكەخانەكەی ئیسرائیل و قەرەباڵغییان دروستكردووە و ئەمە زیان بە فرۆكەخانەكە دەگەیەنێت.
باسی لەوەشكردووە، بەپێی خەمڵاندنەكان، زیانی مانەوەی فرۆكەكانی ئەمریكا نزیكەی 190 ملیۆن دۆلارە و ئەگەر رەوشەكە تا كۆتایی ساڵ بەردەوام بێت بەشێك لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ئیسرائیل ناچار دەبن بەشێك لە فڕۆكەكانیان بۆ ئەوروپا بگوازنەوە.



