محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە دەبێت ئاسایشی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت.

قالیباف رایگەیاند: سیاسەتەکانی ئێمە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئاسایشی ناوچەکە دەبێت لە رێگەی خودی وڵاتانی ناوچەکەوە مسۆگەر بکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و رێزگرتن لە سەروەریی خاک.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە لوبنان، بۆ ئێمە هەمان ئەو گرنگییەی هەیە کە راگرتنی تەقە و کۆتاییهێنان بە جەنگ دژ بە ئێران هەیەتی.