رێكخراوی تەندروستی جیهانی رەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە عیراق تۆمار كرابێت . 

دكتۆرە عەلیا جاسم محەمەد، لێپرسراوی تەندروستی گشتی لە نووسینگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، رایگەیاندووە ، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە عیراق تۆمار كرابێت دورن لە راستیەوە و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق هەماهەنگییان هەیە و بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ ئەو نەخۆشییە گوازراوانە دەكەن و تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ ئەوەی توشبون بە ڤایرۆسی هانتا لە وڵاتەكەدا تۆماركرابێت . 

 ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەگمەنە كە بەگشتی لە هەندێك جۆری قرتێنەرەكانی وەك "مشك و جرج" بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە زۆربەی جۆرەكانیشدا بە ئاسانی لە نێوان مرۆڤەكاندا بڵاو نابێتەوە.