ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا، رەوشی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کرا، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عیراق بێت و رێز لە قەوارەی دەستوری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.