كۆنفڕانسی داهاتووی كورد لە گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پاریس بەڕێوەدەچێت
ئاکام
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كودستان بەشداری لە كۆنفڕانسی كورد لە چەقی گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستەنگ و دیدگاكان دەكات.
لە فەڕەنسا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان كۆنفڕانسی كورد لە چەقی گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستەنگ و دیدگاكان بەڕێوەدەچێت.
لە كۆنفرانسەكەدا هەریەك لە بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و تونجەر باقرهان هاوسەرۆكی دەمپارتی و سیامەند موعینی هاوسەرۆكی پێشووی پژاك و فوئاد عومەر هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لە سوریا وتار پێشكەش دەكەن.
لە كۆنفرانسەكە تیشك دەخرێتەسەر كایەی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەكریزی كورد لە باشوری كوردستان و رۆژهەڵات و باكوری سوریا و داهاتووی كورد لە توركیا و رۆژهەڵاتی كوردستان.



