ئۆتۆمبێلێک خۆی بەخاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشدا دەکێشت، بریندارێکی لێدەکەوێتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری لە قەزای رزگارییەوە بەئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتووە، خۆی کێشاوە بەخاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشدا بەوهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1992ـە، برینداربوو.

دەستبەجێ، بریندارەکە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکە، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە و جێگاکە کەوتووە و لەلایەن تیمی هاتوچۆشەوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە.

                          
 
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان