هاتوچۆی سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە
سام
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای بەدواداچونی بەرنامەی "فایل و دیاردە"ـی کوردسات نیوز، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات و دەڵێت لە سەعات 7ـی بەیانی تا 12ـی شەو مەچنە سەیرانگەکان.
دوای بەدواداچوونی بەرنامەی "فایل و دیاردە"ـی کوردسات نیوز و گەیاندنی نیگەرانییەکانی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە: لە پێناو فەراهەمبوونی باری سەلامەتی و رونەدانی کارەساتی هاتووچۆ و دروست نەبوونی لۆد و قەرەباڵغی لە سەیرانگاکاندا، هاتووچۆکردنی سوارڕەوە بارهەڵگرەکان بۆ سەیرانگاکان لە سەعات 7ـی بەیانی تا 12ـی شەو قەدەغەیە.
هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت: سەرجەم بازگە و مەفرەزەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەگرنە ئەستۆ.



