خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بە کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق، گەلەکەمان رەخنەگرێکی بوێری لەدەستدا
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەم کۆچە گەلەکەمان رەخنەگرێکی بوێری لەدەستدا.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق بڵاوکردەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (د. فارووق رەفیق) کەسایەتی دیاری بواری فیکر و فەلسەفە لەکوردستان، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هاوڕێکانی و هەموو نوسەران و رۆشنبیران ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
بەم کۆچە گەلەکەمان رەخنەگرێکی بوێری لەدەستدا کەهەمیشە لەهەوڵی خستنەڕووی دیدگایەکی مۆدێرن و فەلسەفیدا بوو بۆ کۆمەڵگا و سیاسەت لە کوردستان.



