بافڵ جەلال تاڵەبانی: نیگەران بووین بە کۆچی دوایی د. فاروق رەفیق
سام
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی د. فاروق رەفیق کردووە.
دەقی پەیامەکە
نیگەران بووین بە کۆچی دوایی د. فارووق رەفیق، نووسەر و رووناکبیری دیاری سلێمانی و کوردستان.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان و رۆشنبیران دەکەین، هاوبەشی خەمیانین.
یادی هەمیشە بە خێر و رۆحی شادبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



