پڕۆژەی "هاوڕێی ژینگە" بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا
بڵند
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە رێورەسمێکی رەسمیدا لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، پڕۆژەی ستراتیژیی "هاوڕێی ژینگە" كه تایبەتە به نەخشەڕێگەی ستراتیژی بۆ ژینگەپارێزی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا.
لە رێورەسمەکەدا، وەزیرانی شارەوانی و گەشتوگوزار، رۆشنبیری و لاوان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پەروەردە و نوێنەری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئامادەییان هەبوو.
لە رێورەسمەکەدا جەخت لەسەر داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە ناوەندەکانی خوێندندا کرایەوە.
ئەم پڕۆژەیە وەک هەوڵێکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگە دەبینرێت و لە کۆوونەوەکەدا چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانە؛ دیاریکردنی ئامانجە ستراتیژییەکان، میکانیزم و قۆناغەکانی جێبەجێکردن، و داڕشتنی پلانی ساڵانە.
هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی هاوبەشی کۆمەڵایەتی و رۆڵی سەرەکی خێزان کرایەوە لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا، بە ئامانجی دروستکردنی نەوەیەک، کە پابەند بێت بە پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان.



