وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت: بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو بیانیانەی بەڕەسمیی و لە رێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، 25٪ داشکاندنیان لەسزای دواکەوتن بۆ دەکرێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات، کە لەڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت: بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو بیانیانەی بە رەسمیی و لە ڕێی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە، یان نەیانکردووەتە نشینگە، یاخود نشینگەیان هەبووە و بەسەر چووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6ـی ساڵی 2009)بڕیارماندا، ئەوانەی دەیانەوێت لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەی نوێ دەربکەن یان کارتی نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەی (90) رۆژی کارکردن سەردانی یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ی کۆی گشتی سزاکانی دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـی ساڵی 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

راشیگەیاندووە، ئەوانەی دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان بەهەمان شێوەی خاڵی یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆری دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە وەردەگرن،

ئەم فەرمانە لەڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆماوەی(90)ڕۆژ بەرکار دەبێت لەدوای ماوەی دیاریکراو هەرجۆرە سەرپێچیەکی مانەوە بە پێی ڕێنماییمان ژمارە (1ـی ساڵی 2021) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.