د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەبارەی روداوە سەختەکەی گەڕەکی دەروازەی شار لە کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وەک پارێزگای سلێمانی ئامادەین بە هەموو شێوەیەک هاوکاریی پارێزگای کەرکوک و کەرکوکییە خۆشەویستەکان بکەین



دەقی پەیامەکە: 

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ هاوخەمیی خۆمان بۆ روداوەکەی ئەمڕۆی شاری کەرکوک و، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ ئەو ئازیزانە دەردەبڕین، کە بەهۆی ئەو ڕوداوەوە گیانیانسپارد، ئومێدی چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاووڵاتیانی خۆشەویست دووپاتدەکەینەوە.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی