تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، لە سێ مانگدا 492 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە و زیاتر لە 12 هەزار پشکنین ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لە راگەیاندنێکی رەسمیدا، ئاماری وردی سێ ماننگی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەوی بڵاوکردوەتەوە.

بەپێی ئامارەکە، لەماوەی سێ مانگی رابردودا، 492  نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە ئەنجامدراون و 421 نەخۆشیش  لە نەخۆشخانەکە خەوێنداون و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و چاکبونەوەیان، نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردوە، لە روی پشکنینە تەکنیکی و تاقیگەییەکانەوە، نەخۆشخانەکە قەبارەیەکی زۆری کار و چالاکی تۆمارکردووە، بە جۆرێک کە 12 هەزار و 28 نەخۆش پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە.

 هاوکات شيش هەزار  و115 پشکنینی تیشکی (X-ray)، تیشکی لەرەلەری موگناتیسی (MRI)، مامۆگرافی و سۆنار بۆ هاووڵاتیان و چارەخوازان کراوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر، پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی، خۆبەخشان و تەواوی ستافەکانی پاککەرەوە و پاسەوانی نەخۆشخانەکە کردووە، کە سەرەڕای ئەرکە قورسەکانی سەر شانیان، بە دڵسۆزانە و بە شەو و رۆژ لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی ناوچەکەدا بەردەوامن.