مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی  بەرەی تورکمانی عیراق دەکات بەبۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنیەوە.

دەقی پەیامەکە

بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی عێراق.

بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزراندنی بەرەی تورکمانییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لەڕێی ئێوەشەوە ئاراستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان  دەکەین.

پەیوەندی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرەی تورکمانی پەیوەندییەکی کارا و زیندووە لە پێناو خزمەتی پرۆسەی سیاسیی لە وڵاتەکەمان و دابینکردنی ماف و داخوازی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەسەر بنچینەی تەبایی و پێکەوەیی و هاوسەنگی.

یەکێتیی لەسەر رێچکەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆکی نەمر مام جەلال باوەڕی پتەوی بە بەشداری کاریگەری برایانی تورکمان و مسۆگەر کردنی مافەکانیان هەیە لە هەموو جومگەکانی حوکمڕانی کوردستان و عیراق و ئیدارەی خۆماڵی کەرکوکیش و ئەم پرەنسیپەش لەسەر دەستی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی برەو زیاتری پێدەدرێت لە پێناو خێر و خۆشی و پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و دابینکردنی مافەکانیان .

دووبارە پیرۆزە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان