بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیی لە باڵیۆزی روسیا لە عیراق کرد
ساکۆ سمکۆ
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرایەبەر باس و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان کرایەوە.



