قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تاریق مەتری، جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و تیشکیان خستە سەر لێکەوتەکانی جەنگ و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی بڵاویکردووەتەوە و نووسیویەتی: لەگەڵ تاریق متری، جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان باسمان لەوە کرد کوردستان و لوبنان، بەهۆی ئەم جەنگەی ناوچەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە، هیوامان خواست کێشە و ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلانی ناوچەکە بگەڕێتەوە.

راشیگەیاند، باسمان لە چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانی و گەشتیارییەکانی نێوان هەردوولامان کرد و جەختمان کردەوە لەسەر کارکردنی زیاتر بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان بە جۆرێک کە خزمەت بە ئابوریی هەردوولامان بکات.