قوباد تاڵەبانی: هانی کارسازان و کۆمپانیا گەورەکان دەدەین بۆ پەرەپێدانی ئابوریی لە وڵاتەکەمان
سەحەر عومەر
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
سەحەر عومەر
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦

بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا بژاردەی دیپلۆماسی وەک ئەولەویەتی کارەکانی بەرانبەر ئێران دەستنیشان دەکات و رایدەگەیەنێت؛ رەنگە رۆژی هەینی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، ترەمپ پێیوایە ئەوەی لە روی سەربازییەوە پێویست بووە ئەنجامی داوە و لە ئێستادا دەیەوێت لەو جەنگانە بکشێتەوە.
ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، ترەمپ هێزی سەربازی بەکارناهێنێت و دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت، مەگەر کاتێک کە هیچ رێگەیەکی تر نەمێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئێران بەشداری لە گفتوگۆکاندا نەکات، ئەوا بژاردەی سەربازی دەگەڕێتەوە سەر مێزەکە.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لایەنی ئەمریکی و پاکستان چاوەڕێی پەیامی رابەری باڵای ئێران دەکەن کە بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا دوو رۆژی داهاتوو بێدەنگی بشکێنێت و هەڵوێستی وڵاتەکەی رابگەیەنێت.
لەلایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاندووە، رەنگە تا رۆژی هەینی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە.
وتیشی، رەنگە لە 36 بۆ 72 سەعاتی داهاتوودا دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.
ئەم جوڵانەی ترەمپ لە چوارچێوەی ستراتیژییەتێکی نوێدایە بۆ کەمکردنەوەی تێچووە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاندانی وڵاتان بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە دکتۆر عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی.
لە دیدارێکدا د.خالید شوانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسی لە بەغداد ئامادەبوو، پێویستیی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان دووپاتی لەسەرکرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری وڵات.
هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری کرایەوە بە شێوەیەک حکومەتێک بنیادبنرێت کە حکومەتی هاووڵاتی و خزمەتکردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق، وادەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی تۆماری بایۆمێتری بۆ دەنگدەران راگەیاند، کە بڕیارە لە 20ی نیسانی 2026 دەستپێبکات و تەواوی پارێزگاکانی وڵات بگرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی رەسمی کۆمیسیۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم قۆناغە لە رێگەی 1079 بنکەی تۆمارکردنەوە بەڕێوەدەچێت، پڕۆسەکە بە پلەی یەکەم ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە پێشتر ناویان تۆمار نەکردووە، لەگەڵ گەنجانی لەدایکبووی ساڵی 2008 کە بۆ یەکەمجار مافی دەنگدانیان دەبێت.
کۆمیسیۆن جەختی کردەوە کە تەنها پشت بە "کارتی نیشتمانیی" دەبەستێت و رەگەزنامە و ناسنامەی کۆن وەرناگیرێت، وپڕۆسەکە چەند بوارێک دەگرێتەوە، لەوانە: تۆماری نوێ بۆ ئەوانەی پێشتر ناویان نەبووە، وبۆ چاککردنی هەڵە لە ناو، وێنە، یان رێکەوتی لەدایکبوون، وبۆ سڕینەوەی ناوی کۆچکردووان لەلایەن کەسوکاریانەوە بە بەڵگەی رەسمی.
وتەبێژی کۆمیسیۆن، سەبارەت بە هێزە ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوەکد، کە پڕۆسەی نوێکردنەوە و گۆڕینی جۆری دەنگدان (گشتی و تایبەت) بەردەوام دەبێت. بەڵام غەلای رونی کردەوە کە لەم قۆناغەدا "گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون" لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی تر رێگەی پێنادرێت و بۆ کاتێکی تر دواخراوە.
لە کۆتاییدا، کۆمیسیۆن داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی دەوامی فەرمیدا سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەی بایۆمێترییەوە، مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پارێزراو بێت.