قوباد تاڵەبانی بۆ بەشداریکردن لە یانزە هەمین کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی گەیشتە یۆنان
سام
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بۆ بەشداریکردن لەیانزەهەمین کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی گەیشتە یۆنان.
وابڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەکانی کۆڕبەندەکە دەستپێبکات و تیایدا سەرکردە و نوێنەری بەشێکی زۆر لە ووڵاتان بەشداری تێدادەکەن و گفتوگۆ لە بارەی بابەتەکانی پەیوەست بە سیاسەت و گەشەپێدانی ئابووریی جیهان و کیشە ئەمنیەکان و جیۆپۆلەتیک و ژینگە و چەندبابەتێکی تر دەکەن.
لە پەراوێزى کۆڕبەندەکەدا، قوباد تاڵەبانی، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ سەرکردە و سیاستمەدار و نوێنەری وڵاتان ئەنجامدەدات.



