لە کەرکوک خانویەک بەسەر خێزانێکدا روخا
محەمەد رزگار
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
لە گەڕەکێکی کەرکوک خانوویەک بەسەر خێزانێکدا روخا، وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەهۆی روداوەکەوە قوربانی لێکەوتوەتەوە.
قەیس عەبدولڕەزاق، وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک تایبەت بە کوردسات نیوز راگەیاند: روداوەکە لە گەڕەکی قۆریەی سەنتەری شارەکە بووە و تیمەکانیان دەستبەجێ رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون بە مەبەستی رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان روداوەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هۆکاری روخانی خانووەکە بە رەسمی رانەگەیەندراوە.



