وەزارەتی دارایی: سبەینێ لیستی موچەی مانگی چوار رادەستی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت
محەمەد رزگار
٢١ی نیسانی ٢٠٢٦
سبەینێ لیستی موچەی مانگی نیسان و راپۆڕتی تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کورستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.


