بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە خەلیل عەبدوڵا، باڵیۆزی لوبنان لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا رەوشی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی گرژییەکان و تێپەڕاندنی ئەم رەوشەکە و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لە رابردوودا کراونەتە سەر لوبنان و وتی، هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دژە بە بنەماکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان کرایەوە.