تەندروستی راپەرین  بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی تەرزە بارینی چەند سەعاتی ئێوارەی ئەمڕۆ 35 حاڵەتی برینداربوون لە نەخۆشخانەی گشتی رانییە  تۆمار کراون، ئاماژەی بەوەشکردوە بریندارەکان بەربوونەوەو شکانی قاچ و دەست و برینداربونی جەستەیی بوون.

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین و تەرزە، سنوری راپەرینی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین  راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیاندنەکە زۆربەی بریندارەکان بەهۆی ئاڵۆزبوونی رەوشی هاتووچۆ و خلیسکان لەسەر رێگاوبانەکان بووە لە کاتی راکردن و خۆپاراستنی هاووڵاتیان لە زیانەکانی تەرزە بەهێزەکە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، نەخۆشخانەکە هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەندروستییەکی باشی بۆ سەرجەم بریندارەکان و هاووڵاتیانی سنوورەکە دەخوازێت.