هاووڵاتیەک لە شاخێکی سنوری رانیە هەڵدێرا و قاچی شکا، بەرگریی شارستانی راپەڕینیش دەڵێت: هاووڵاتیەکە هێندراوەتە خوارەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاندووە: ئەمڕۆ سەعات 10 و 40 خولەکی پێش نیوەڕۆ، هاووڵاتیەک لە شاخی کێوەڕەش، نزیک گڵەزەردی سنوری رانیە هەڵدێراوە و قاچی شکاوە.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاووڵاتیەکە هێنراوەتە خوارەوە بەمەبەستی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی رانیە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.