بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا کرد
١٣ی نیسانی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی کرد و لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
لە دیدارێکدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوو، هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی ناوچەکە و عیراق کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کردەوە کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی زیاتر بۆ هاووڵاتیان.



