قائیمقامیەتی سلێمانی: قەیرانی غاز كۆتایهاتووە رەوشەكە وەك پێش جەنگی لێهاتووەتەوە
کەژان
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیای دەدات هاووڵاتیان رایگەیاند، قەیرانی غاز كۆتایهاتووە رەوشەكە وەك پێش جەنگی لێهاتووەتەوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە میكانیزمی دابەشكردنی غاز گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ، روونیشیكردەوە، ڕۆژانە 240 تۆن غاز رەوانەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و لە رێگەی 12بارهەڵگرەوە وەردەگرێت، كە پێشتر لە كاتی جەنگدا رۆژانە تەنها دوو بارهەڵگر دەهات.
روونیشیكردەوە، شەش ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تەرخانكراون بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی سەنتەری شاری سلێمانی، لەكاتێكدا ئەو بڕە دەمنێتەوە بەسەر قەزاو ناحیەكاندا دابەشدەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، قەیرانەكە بەتەواوەتی كۆتاییهاتووە، و چیتر پێویست ناكات هاووڵاتیان بچنە وێستگەكانی و سەرەبگرن.
دووپاتیكردەوە، ئەو رێكارانە دەبێتە هۆی دابینكردنی جێگیری غاز و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان لەسەرتاسەری سلێمانی.


