فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێکی سوپاس و پێزانینی بڵاوکردەوە
ساکۆ
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیامێکی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی تەواو ئەو کەس و لایەنانەکرد کە هاوکاربوون لە هەڵبژاردنی نزرار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق
دەقی پەیامەکە:
سوپاس و پێزانین
بەناوی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، سوپاس و پێزانینی زۆری خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەکەم، و سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان و خانم و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین، بۆ هەڵوێستە نیشتمانییەکانیان و هەوڵە جدییەکانیان کە بووە هۆی سەرکەوتنی پرۆسە دیموکراسییەکە لە هەڵبژاردنی بەڕێز (نزار ئامێدی) وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەم هەنگاوە بەرهەمی تەبایی و هەڵوێستی هاوبەشی هەموو نوێنەران بوو، کە تێیدا پاراستنی ئیرادە و شکۆی دامەزراوەی یاسادانان ئامانجی کۆکەرەوەی هەمووان بوو، ئەمەش بووە هۆی گرتنەبەری ئەم بڕیارە دروست و هاوسەنگە لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتیدا. لێرەشەوە، سوپاسی دووبارەی خۆمان بۆ هەر پەرلەمانتارێک دەردەبڕین بۆ دڵسۆزی و کۆششەکانیان لە بە ئەنجامگەیاندنی ئەم ئیستیحقاقە دەستوورییە گرنگە.
هەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


