سبەینێ لە هەرێمی كوردستان خوێندن لە ناو پۆل دەستپێدەكاتەوە
هادی
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
سبەینێ خوێندن لە ناو پۆل دەستپێدەكاتەوە، وەزارەتی پەروەردەش بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەكان و لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی راسپاردووە میكانیزمێك بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان دابنێن.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەی پرۆگرامی خوێندن و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان، وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەكان و لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكانی راسپاردووە میكانیزمێك بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان، بە تایبەتیش بۆ قۆناغی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دابنێن، وتیشی، هەفتەی داهاتوو فەرمانێك بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكرنەوەكان دەردەكرێت.



