بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بارانی بەهاری و لێزمە باران لە هەندێک ناوچە هەیە.

کەشناسی هەرێم ئاشکرایکرد، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. لە هەندێک کاتدا بارانەکە بە شێوەی بارانی کورتخایەن و لێزمەباران دەبێت، کە هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، پێشبینیش دەکرێت بارانبارین زیاتر ناوچە شاخاوییەکان و سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بگرێتەوە، بە جۆرێک لە هەندێک کاتدا لێزمە بارانی بەهێز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی