فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕیارە بەزووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێبکەنەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی گەیشتۆتە فڕۆکەخانەمان، لە ئەمڕۆوە 8ـی 4ـی 2026 ئاسمانی عیراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەکان کرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان و دوای رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە.