قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دیاریی سەرۆک مام جەلالە بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی 4ـی 2026، لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دیاریی سەرۆک مام جەلالە بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە. شانازی بە بەڕێوەبەران و پزیشک و پەرستار و سەرجەم کارمەندانی دەزگای تەندروستییەوە دەکەین کە زۆر دڵسۆزانە و پیشەییانە خزمەتی نەخۆشەکان دەکەن.

لە پەیەمەکەشیدا هاتووە: لە بەسەرکردنەوەی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە و هەردوو نەخۆشخانەی شۆڕش و چەمی رەزان، پشتیوانیی تەواوی خۆم بۆ پەرەپێدانی زیاتری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە دەربڕی و داوامکرد پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان قەزا و ناحییەکانیش بگرێتەوە. هەروەها بۆ باشتر خزمەتکردنی نەخۆش و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان بڕیارماندا بە دابینکردنی ئەو ئامێر و پێداویستییانەی داوایان کرد.