سودانی: لەگەڵ ئێران دەوەستین دژی هەر هێرشێكی سەربازییە بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە
محەمەد رزگار
٩ی ئازاری ٢٠٢٦
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك رێبەری باڵای ئێران سودانی پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی دەكات و دەڵێت؛ متمانەمان بە توانای سەركردایەتی نوێی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ ئێران دەوەستین دژی هەر هێرشێكی سەربازییە بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە.
وتیشی، عیراق خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری هاریکارییەکانە لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
ئەوەشی خستەڕوو، متمانەمان بە توانای سەركردایەتی نوێی ئێران هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە هەستیارە.



