شەوی رابردوو، بە چەند درۆنێکی بۆمڕێژکراو هێرشکرایە سەر هەولێر و دژەتیرۆری هەولێریش دەلێت سەرجەم درۆنەکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون.

بەپێی راگەیەنراوێکی دژەتیرۆری هەولێر، سەعات 10:24ـی شەوی دووشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەستنیشان بکەن و دەستبەجێ بیانتەقێننەوە.

راشیگەیاند، پاشماوە و پارچەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە نزیک کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

دژەتیرۆری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە روداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و بارودۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.