هەسەدە کوژرانی دوو ئەندامی هێزەکانیان راگەیاند
بڵند
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
هەسەدە رایگەیاندووە، بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو بە هێزەکانیاندا، لە لادێکانی رۆژئاوای دێرەزور، دوو ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە و سیانی تریش برینداربوون، ئەوەشیانخستوتەڕوو، مینەچێندراوەکان لەلایەن داعشەوە دانراون.
ھێزەکانی سووریای دیموکرات، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە؛ لە گوندی ئەلحیسان لە ناوچەی ئەلکەسرە لە رۆژئاوای دێرەزوور، مینێکی چێنراوی شانەکانی داعش تەقیوەتەوە بە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانیان و بەهۆیەوە دوو ئەنادمی هێزەکانیان گیانی لەدەستداوە و سیانی تریش بریندار بوون
ئەوەشیانخستوەتەڕوو، ئەم کارە ترسنۆکانە و تاوانکارییە بەشێکە لە هەوڵەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ تێکدانی ئاشتی مەدەنی لە ناوچەکەداو لەبەرانبەردا، هێزەکانیان لە ناوچەی تەقینەوەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی شانەی بەرفراوان کردووە بۆ بەدواداچوونی شانە تیرۆریستییەکان کە بەرپرسیارن لەو هێرشە.
هەسەدە جەختیشدەکاتەوە لەوەی هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی ئەندامان و شانەکانی داعش و هیچ هەلێک لەدەستنادەن لە بەدواداچوون بۆ ئەو شانە تیرۆریستیانە، تاوەکو بەتەواوەتی لەناویان نەبەن.