ئاسۆ مامەند خەرجی مانگانەی شێڵتەری سەگی بێلانە لە کەرکوک دەگرێتە ئەستۆ
بڵند
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاژەڵ و سەگی بێلانە بڕیارێکی گرنگیدا و خەرجی مانگانەی شێڵتەری سەگی بێلانەی گرتە ئەستۆ و دەشڵێت؛ ئەم کارەی بۆ پاراستنی ئاژەڵەکان و بەرژەوەندی گشتییە.
ئاسۆ مامەند رایگەیاندوە، بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتوانی کەرکوک و پاراستنیان لە سەگی بێلانە، بڕیاریداوە مانگانە خواردن و پێداویستی تەندروستی بۆ شێڵتەرەكە تەرخان بکات، بۆ ئەوەی ئەو سەگانەی دەبرێنە شێلتەرەکە و لە خەڵکی دوردەخرێنەوە سەلامەت بن و ژیانێکی شایستەیان هەبێت.
ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە لەوەی ئەم بڕیارەی لە بەرژەوەندی تەندروستی هاووڵاتیانی كەركوكە و مەبەستی پاراستنی ئاژەڵ و دابینکردنی ژیانێكی باشترە بۆ سەگە بێ لانەكان لە شارەکەدا.
ئەم بڕیارەی ئاسۆ مامەند لە کاتێكدایە، لە کەرکوک سەگی بێلانە ترس و دڵەراوکێی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروستکردووە و ژمارەیەک هاووڵاتیش پەلاماردراون، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش چەندین جار هەوڵی کۆکردنەوەیان دراوە و دەبرێن بۆ شێڵتەرێکی تایبەت لەشارەکەدا.