دوای سێ مانگ لە تۆمارکردنیان زۆرینەی کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا مایەپووچ دەبن
١١ی ئابی ٢٠٢٥
لە مانگی تەمموزدا ژمارەی مایەپووچ بوونی ئەو کۆمپانیایانەی لە ئەڵمانیا تۆمارکراون، بە بەرزترین رێژە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە دێت.
فەرمانگەی ئاماری ئەڵمانیای فیدراڵ رایگەیاند، دادگا ناوخۆییەکان لە مانگی تەمموزدا لە چاو ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی 19.2% زیادبوونی حاڵەتە نوێیەکانی مایەپووچ بوونیان تۆمارکردووە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەکە، زۆرجار مایەپووچ بونەکان دوای سێ مانگ لە بەرواری تۆمارکردنیانەوە تۆمار کراون، بەجۆرێک ساڵی رابردوو 21 هەزار و 812 حاڵەت تۆمارکراون، کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2015وە، بەتەنها لە مانگی ئایاری 2025دا زیاتر لە دوو هەزار دۆسییەی مایەپووچ بوون تۆمارکراوە.
زیادبوونی مایەپووچ بوونەکان، دوای کۆتایی هاتنی پاڵپشتی حکومەت دێت لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19وە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی وزە و زیادەڕەوی لە بیرۆکراسی و نادڵنیایی سیاسیدا بارگرانی زیاتر بۆ بازرگانییەکان دروست دەکات.