هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە گوندی پریس هەشت کەس برینداربوون و لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مارسیدس" لە گوندی پریس لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و حەوت سەرنشین برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون، لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.