سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا بە بێ رێز وەسف دەكات و دەڵێت، هێشتا سزاكانی سەر ئێران هەڵنەگیراون.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی بێ رێزە،  جەختی لەوە شكردەوە كە هێشتا ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون هەڵنەگیراون، وەك ئاماژەیەك بۆ قسەكانی ترەمپ كە دوای ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران رایگەیاند، كەمكردنەوەی سزاكانی سەر تاران بەدوور نازانێت.

راشیگەیاند، ئەمریكا  بە ناردنی پەیامی دژبەیەك و هەواڵی ناڕاست هەوڵی دابەشكردنی گەلی ئێران دەدات. 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵوێستەكانی سەرۆكی ئەمریكا تەنها پلانێكە  بۆ چاندنی ترس لە دڵی خەڵكی ئێراندا و هیلاك كردنانە لە رووی دەرونییەوە.
هاوكات، مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەكەیدا كاریگەری نابێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا و ترۆیكای ئەوروپی هەوڵدەدەن زۆرترین فشار بخەنە سەر گەلەكەیان بۆ ئەوەی پێشكەوتنەكانیان بوەستێنن، بەڵام سەركەوتوو نابن.