دادگاییکردنی ناتانیاهۆ هەڵوەشایەوە
رەوەز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە لە دوای بەشداریکردنی چەند بەرپرسێکی باڵا لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا و پەیامی ترەمپ، دادگایی کردنی هەفتەی داهاتووی ناتانیاهۆ هەڵوەشایەوە.
دوای ئەوەی ترەمپ دۆسیەکەی بە رێککەوتنی غەززەوە بەستەوە، دادوەرەکان رێککەوتن لەسەر دواخستنی دادگاییکردنی نەتانیاهۆ بۆ ماوەی هەفتەیەک.
ناتانیاهۆ لە دادگادا پێشتر داوای دواخستنی دۆسیەکەی کردبوو، بەڵام رەتکرابووەوە، ئەمڕۆ جارێکیتر لەو بارەیەوە کۆبوونەوە و بڕیاری دواخستنی دۆسییەکە درا، بۆ ئەمەش وتی؛ پرسە دبلۆماسیەکان و کێشە ناوچەییەکان پێویستان بە کاتی زیاترە.
هاوکات، ئەمشەو ترەمپ هەڕەشەی بڕینی هاوکارییە سەربازییەکانی کرد بۆ ئیسرائیل، لە ئەگەری دادگایی کردنی ناتانیاهۆ.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، لەسەر داوای ناتانیاهۆ سەرۆکی هەواڵگری موساد لە کۆبوونەوە باڵاکەدا بەشداربووە و راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی گشتی ئیسرائیل و رۆژهەڵآتی ناوەڕاست پێشکەش بە دادوەرەکان کردووە.