گواستنەوە لە نێوان کۆلیژەکانی بەشی پزیشکی گشتیی رادەگیرێت
بڵند
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە رەسمی گواستنەوەی خوێندکاران لە نێوان کۆلێژەکانی پزیشکی گشتیی قەدەغە دەکات.
لە نوسراوێکی رەسمیدا، کە ئاڕاستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کردووە و کۆپیەکی دەست کوردسات نیوز کەوتوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاندوە، لەسەر داواکاری زانکۆکان ئەو بڕیارەی داوە.
لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە؛ بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 هیچ گواستنەوەیەک لە نێوان کۆلێژە پزیشکییە گشتییەکان لە زانکۆکان ئەنجام نادرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەت لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە خوێندکاران، دوای ئەوەی لە شارەکانی دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لە بەشی پزیشکی گشتی وەرگیرابوون، دوای ساڵێک لە خوێندن داوایان کردبوو بگوازرێنەوە بۆ بەشی پزیشکی گشتیی لە شارەکەی خۆیان ئەمەش دەبوە کێشە بۆ زانکۆکان.


