دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سوریا و ئۆکراین گەشتونەتە رێککەوتن کە ژێرخانی وزەی یەکتری نەکەنە ئامانج، جەختیشیکردەوە جەنگی ئێران هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت نییە.

ئەمڕۆ دوشەممە، دۆناڵد سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی  کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند کە روسیا و ئۆکراین، رێککەوتون کە ژێرخانی وزەی یەکتر نەکەنە ئامانج.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە،  بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا زیاتر بەهۆی جەنگی  نێوان روسیا و ئۆکراینە نەک جەنگ لەگەڵ ئێران.

ئەم قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنت لە سەرو 100 دۆلارەو ەمامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران، نرخی سوتەمەنی لە ئەمریکا بە رێژەی لەسەدا 65 بەرزبووەتەوە.