مەسرور بارزانی: خەڵکەکەمان ماندون و چاوەڕێی ژیانێکی باشترن
سام
١٦ی نیسانی ٢٠٢٥
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکراییەکان ناوچەکە خێرا و بەرچاون، بەڵام نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە ململانێکان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆهەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند: گۆڕانکاری خێرا و بەرچاو لە ناوچەکەدا رودەدات، هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا حکومەتێک و سیاسەتێکی نوێی ئەمریکای دروست کردوە.
ئاماژەی بەوەشدا: پێکدادانی ناوچەکە کاریگەرییان هەیە، بەڵام نابێت هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لە ململانێکان.
سەبارەت بە رەوشی هەرێم، مەسرور بارزانی وتی: خەڵکەکەمان ماندون و چاوەڕێی ژیانێکی باشتر دەکەن.
"پیویستە کوردسانی رۆژئاوا سود لە ئەزمونەی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هەروەها دەبێت حکومەتی سوریا نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات"، مەسرور بارزانی وادەڵێت.



