سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاری‌کرا
محەمەد رزگار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێژەو ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرد.
پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژەو ئەندازەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی بەم شێوەیەی خوراوە دیاری کراوە:
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت بریتییه له (2,500,000) دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینار، واته هه‌ركه‌سێك (دوو ملیۆن و پێنج سەد هه‌زار دیناری عیڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عیڕاقی به زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.



