ئەمڕۆ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وەفدی یاوەری لە شاری بەغدا، لەگەڵ د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پاڵپشتی دامەزراوەکەی بۆ وەزارەتی ژینگە دووپاتکردەوە لەرێگەی چالاکی بنیاتنانی توانا و بەشداریی تەواو و بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی و بەرەوپێشبردنی ژینگەیی دروست لەرێگەی گرنگیدان بە هۆشیاری ژینگەیی و بەرنامەی پەروەردەیی وەک (خول، وۆرک شۆپی راهێنان، سیمینار و بەرنامەی پەروەردەیی).

لە یاداشتنامەکەدا هاتووە "بڵاوکردنەوەی رۆشنبیریی ژینگەیی، روواندنی دار و گرنگیدان بە پانتایی سەوزایی، تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی کە ئامانجیان زیادکردنی پانتایی سەوزاییە".

لای خۆیەوە د. هەڵۆ عەسکەری رایگەیاند: "گرنگیی زۆر دەدەین بەو پێشنیازانەی پێشکەش کراون، ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و سوود وەرگرتن لە توانای یەکدی بۆ خزمەتی ژینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری ژینگە وتیشی: "بەشداری کارا دەبن لە باشترکردنی پرسەژینگەییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی هاوکاریی ئەو دامەزراوانە دەکەینەوە کە تایبەتن بەبواری ژینگە و بەشداری راستەقینە دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، کە پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا".