ئاسایش پێنج تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد
سام
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە قەزای پێنجوێن پێنج تۆمەتباری ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، "لەڕوبەڕوبونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بەبریندار و چوار بازرگانی دیکە دەستگیربکەن".
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لەڕۆژی ٢٠٢٥/٢/٢٤ لەناو قەزای پێنجوێن لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پاش ئەنجامدانی چاودێری و بەداواداچوونی ورد، بەمەبەستی دەستگیرکردنی پێنچ بازرگانی ماددەی هۆشبەر، روبەڕوبونەوە رویداو لەئەنجامدا، بازگانێک بەبرینداری دەستگیرکراو و چواربارزگانی دیکە دەستگیرکراون و دەستبەسەر بڕی چوار کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریساڵ گیرا و تۆمەتباران ڕووبەڕووی یاساکرانەوە".



