هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، چیتر کار بە پێناسی و رەگەزنامەی باری شارستانی ناکەن و تەنها کارتی نیشتمانی لە مامەڵەکاندا بەکاردێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بۆ لەمەودوا پێناس و رەگەزنامەی باری شارستانی لە مامەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کاری پێناکرێت و تەنها کارتی نیشتمانی بەکاردێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە سەرجەم مامەڵەکان دەگرێتەوە، ئەو کەسانەشی کارتی نیشتمانییەکەیان تەواو نەبووە، دەتوانن "وێنەی تۆماری ئەلیکترۆنی" بەکاربهێنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەئێستادا لە سەرجەم فەرمانگەکاندا کار بۆ ئەوە دەکرێت کە تەنها کارتی نیشتمانی بۆ مامەڵەکردن بەکاربێت.

مانگی رابردووش سەرجەم خانەنشینان ئاگادار کرانەوە، کە مامەڵەی کارتی نیشتمانییەکانیان تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە موچەی مانگی دوویان پێنادرێت.