بەیانی ئەمرۆ دوو پۆلیسی پاسەوانی سنور لە مەرزی کێلێ لەئیدارەی راپەڕین، بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە گیریان خواردووە لەلایەن تیمەکانی بەرگری و شارستانییەوە لەهەوڵی رزگارکردنیان.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەعات 9:00ی سەرلەبەیانی ئاگادارکراینەوە کە دوو کارمەندی پاسەوانی سنور لە مەرزی کێلێ گیریان خواردوە لەناو بەفر.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھاوبەشی تیمیەکانی بەرگری و شارستانی و بەفر ماڵین و شارەوانی، لەهەوڵی رزگارکردنی ئەو دوو پۆلیسەن بەڵام بە هۆی بەفری زۆرەوە تائێستا نەتوانراوە بگەنە شوێنی مەبەست.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو پۆلیسە سەلامەتن و پێداوستی خۆیان پێێە.