قوباد تاڵەبانی: حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا
سام
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا. بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت و ناتوانرێت پلانی زانستی بۆ گەشەپێدانی هیچ کەرتێک دابندرێت".
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەمڕۆش لە دووەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی، ئاماژەم بەوەدا کە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کاردەکەین تا ببینە خاوەنی یاسای پاراستنی داتا و دروستکردنی ناوەندی کۆکردنەوەی داتا و هاوکات هەوڵ دەدەین هێزی مرۆیی شارەزا بۆ کۆکردنەوەی و شیکاری داتا پەروەردە بکەین".
ئاماژەی وەشداوە، "حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا. بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت و ناتوانرێت پلانی زانستی بۆ گەشەپێدانی هیچ کەرتێک دابندرێت، زیاتر لە ساڵێکە دەستپێشخەری شۆڕشی “داتا”مان راگەیاندووە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی داتا و شیکاری زانستی بۆ داتاکان".



