جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دەستیان کردەوە بە خۆپیشندان و رێگای سلێمانی- عەربەرتیان داخستووە.

جارێکی دیکە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دەستیان کردەوە بە خۆپیشاندان و باس لەوەدەکەن، سوورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی موچە لەکاتی خۆیدا و چارەسەرکردنی یەکجارەکی پرسی موچە.

لە خۆپیشاندانەکەدا بەشێک لە مامۆستایانی مانگرتووش تیایدا بەشدارن و پاکیزە حەمەئەمینی مانگرتوو باسی لەوەکرد، حکومەت چاوی تێر نابێت و چاوی لە موچەکانیانە. وتیشی، "یەکی مشتێک خۆڵ دەکەینە چاویانەوە بۆئەوەی چاویان تێر ببێت".

لەئێستادا موچەخۆران لە کۆتایی مانگی شوبات نزیک دەبنەوە، بەڵام هێشتا لیستی موچەی ئەم مانگە بۆ بەغداد نەنێردراوە و چارەنووسی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووش نادیارە.