بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پێنجوێن کرایە پشووی رەسمی.

ئیبراهیم رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنووری قەزاکەدا بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە پشووی رەسمی بێت لە سەرجەم خوێندنگاکانی سنووری هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و سەنتەری قەزای پێنجوێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشووەکە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی بەرایی (تمهیدی) پۆلە ناکۆتاکانیان هەیە.

هاوکات هەر بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەوە، لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و فەرمانبەران، سبەینێ یەکشەممە لەهەر دوو ناحیەی بیارە و چۆمان کراوەتە پشووی رەسمی.